٤ ئاب ٢٠١٦ - ٠٥:٢٧
تەقینەوە لە باشووری ڕۆژاوای تورکیا

کاربەدەستانی تورکیا باسی تەقینەوەیەکیان کرد لە باشووری ڕۆژاوای تورکیا .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ترند، ژومارێک لە خەڵکی تورکیا کەشەوی پێنج شەممە لە شاری ئانتالیای ناوەندی پارێزگەی  ئانتالیا  بەمەبەستی ئیدانەکردنی کودەتا بێ ئەنجامەکەی ئەم وڵاتە خۆپیشاندانیان کرد بوو لەگەڵ تەقینەوەیەکی تیرۆریستی دا بەرەوڕوو بوونەوە .

لەبەر ڕوودانی  ئەم تەقینەوەیە لانیکەم دوو کەس بریندار بوون  .

کاربەدەستانی پۆلیس ڕایانگەیاند: ئەم ڕووداوە لەبەر تەقینەوەی بۆمبێک قەوماوە .

لێکۆڵینەوەکان لەمبارەوە  هەروا بەردەوامن...

کۆتایی کورتە نامە310